بەپەلە.. هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ…

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە نیوەی یەکەمی هەفتەی داهاتووشدا مووچەی ژمارەیەک وەزارەت دابەش دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دیوانی وەزارەتی دارایی دەستی خواکـورك کەوتوون، سبەی پێنجشەممە ١٤ی ٢ی ٢٠١٩، مووچەی وەزارەتی داد، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و توێژی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان خەرج دەکرێت، لە هەفتەی داهاتووشدا ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ٢ی ٢٠١٩، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، سامانە سرووشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ٢ی ٢٠١٩ش، مووچەی هێزی زێرەڤانی و بەرگریی وفریاکەوتن و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەزگای ئاسایش دابەش دەکرێت.

Back to top button