عەبدولخاڵق تەڵعەت :پێویسته چهكه قورسهكان بگهرێنهوه بۆ وهزارهتهكانی ناوخۆو پێشمهرگه
ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۳ی شوباتی ۲۰۱۹ لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا،عەبدولخاڵق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر،ڕایگەیاند:” پێویستە هەموو چەكە قورسەكان بگەڕێنەوە بۆ وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە.”
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێ گوتیشی:” پێویستە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هاوڵاتیان دەمانچە و كڵاشینكۆفەكانیان لەو بنكانە تۆمار بكەن كە دیاریمان كردووە. بەپێی سیستمێك لە كۆمپیوتەر چەكەكان بە ژمارە و ناو و ناونیشان تۆماردەكرێت كە هەر كەسێك لەماڵ یان لە هەرشوێنێك تاوانێكی پێ بكات دووچاری سزای یاسایی دەبێت.”
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ، روونیكردەوە:”لەدوای شەش مانگ ئەگەر چەكەكان تۆمار نەكرێن ئەوا ئیجرائات لەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێت و چەكەكانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت، بڕیارەكەش هەموو كەسێك دەگرێتەوە.”
عەبدولخاڵق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دهشڵێت:” بەرنامەیەك هەیە كە لە داهاتوودا هەموو ئەو كەسانەی لە دەزگا ئەمنییەكانن و بەپێی یاسا چەك هەڵدەگرن، پێویستە دوای تەواوبوونی دەوامی فەرمییان چەكەكانیان لەو شوێنانە دابنێن كە كاری تێدا دەكەن، بەڵام لە ئێستادا ئەوە نەبووەتە بڕیار.”