هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په : پێویسته له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان گورزی كوشنده له ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په بدرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/02/turkya-1.jpg)
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان هه‌ر ده‌نگێكی دژی ئاكەپە و مه‌هه‌په خزمه‌ت به ئاشتی ده‌كات.
لە كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی پارته‌كه‌ی “سه‌زای ته‌مه‌لی” هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایگه‌یاند: “له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كە له ۳۱‌ی ئادار بەڕێوەدەچێت، ته‌نیا هه‌ڵبژاردن بۆ شاره‌وانییه‌كان ناكەین، به‌ڵكو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه چاره‌نووسی رێككه‌وتنی ئاكەپە و مه‌هه‌په‌ش یه‌كلاده‌كاته‌وه”.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په جه‌خیشی كرده‌وه، ئاكەپە و مه‌هه‌په شه‌ڕیان دژی كۆمه‌ڵگه راگه‌یاندووه و بۆیه پێویسته گورزێكی كوشنده‌یان به‌ربكه‌وێت.
بڕیارە ۳۱ی۳ی۲۰۱۹ ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان بەڕێوەبچێت. بۆ ئەو ھەڵبژاردنەش هەدەپە و حەوت پارت و لایەنی باکووری کوردستان، رێککەوتوون و كە ھەموویان پشتیوانی لە كاندیدەكانی ھەدەپە بكەن.