كۆبونهوهی مهكتهبی سیاسی یهكێتی كۆتایی هات و ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۳ی شوباتی ۲۰۱۹ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، بە سەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسول عەلی- جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی ،لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد ،كهمێك لهمهوبهر كۆبونهوهكه كۆتایی هات .
له راگهیەندراوێكدا،كه وێنهیهكی دهست ” خـواكـوڕك ” كهوتووه، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونهوهی رۆژی 18ـی شوباتی پهرلهمانی كوردستان به واژووكردنی رێككهوتنامهی سیاسی نێوان پارتی و یهكێتی دهبهستێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دا ھاتووە: “لەكۆبونەوەكەدا جەختی كرایەوە، كۆبونەوەی (18ی شوبات)ی پەرلەمانی كوردستان بەندە بە ئیمزاكردنی رێككەوتنامەی سیاسی لەنێوان یەكێتی و پارتی، وەك یەك پاكێچ بۆ هەرێم و بەغدا و كەركووك و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەندار بە پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی و بەدیهێنانی شەراكەتی راستەقینە لە بڕیاردان و راپەراندنی ئەركەكاندا. بۆ ئەمە مەبەستە مەكتەبی سیاسی هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێككەوتنی سیاسی گشتگیر لەنێوان یەكێتی و پارتی دووپاتكردەوە”.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوەكراوە دهڵێت: “دۆخی كەركووك و ناوچە كوردستانییە دابرێنڕاوەكان بەوردی هەڵسەنگێندرا، مەكتەبی سیاسی پرسەكە، وەك پرسێكی نیشتمانیی و نەتەوەیی دەبینێ و بەرپرسیارێتی هەموو هێزە كوردستانیە تێكۆشەرەكانە هەوڵی چارەسەركردنی دۆخی نائاسایی ئەو ناوچانە بدەن”.
لە كۆبوونەوەكانی پێشتریان پارتی و یەكێتی بڕیاریانداوە كە رێككەوتنێكی سیاسی واژوو بكەن، ھەروەھا بڕیاریشە لە ۱۸ی ئەم مانگە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆببنەوە.