هه‌ڵبژاردنی پارێزگای كه‌ركوك له‌به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی ۱۸ـی مانگ دا نییه

دوێنێ سێشەممە ۱۲ـی شوباتی ۲۰۱۹، ڕێبوار تاڵەبانى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، لە ڕێگەى ئیمەیڵەوە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوکى ئاگادار کردۆتەوە لە بەستنى کۆبوونەوەکەى ڕۆژى ۱۸ ى ئەم مانگە ، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك شوێنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه.
بەپێی ئیمه‌یله‌كه‌ی ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت، كه ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنەکەی کردووە ، کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی ١٨ی شوباتی ٢٠١٩، کۆبوونەوەی ژمارە ٣٨٧ی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەست پێ دەکات.
له ئیمه‌یله‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا ئاماژه‌ی پێدراوه كه لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی ئەمنی و ئیداریی ئێستای پارێزگای کەرکووک تاوتوێ دەکرێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک نەدراوە.