لهكۆی ههشت كهس له ئهنجومهنی سۆرانی نهوهی نوێ شهش كهسیان دهستیان لهكاركێشایهوه
نەوەی نوێ هێشتا نەگەیشتووە بە بەهاری تەمەنی لە هەڵوەریندایە وڕۆژانە ئەندامەکانی دەست لە کار کێشانەوەیان ڕادەگەیەنن ،کۆمەڵێک کەس بە نەزان شوێن شاسوار عبدولواحید سەرۆکی بزووتنەوەکە کەوتوون وهیچ بیرو ڕایەکیان لەگەڵ كوڕهكهی واحیدی كهبابچی یەک ناگرێتەوە .
خالیس هەركی سەرۆكی ئەنجوومەنی سۆرانی نەوەی نوێ ڕایگەیاند:” بەهۆی تەخوینكردن و قبوڵنەكردنی ڕەخنە لە ئەندامان و كادیران لە لایەن سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، وەكو ئەنجوومەنی سۆرانی نەوەی نوێ كە لە هەشت كەس پێك هاتووین، شەش كەسمان دەستمان لە كار كێشاوەتەوە”.
سەرۆكی ئەنجوومەنی سۆرانی نەوەی نوێ گوتیشی :” ئەم دەستلەكاركێشانەوەی ئێمە دوای ئەوە هات كە خۆبەخشێكی نەوەی نوێ دوای ئەوەی دەستی لە كار كێشایەوە لە پەیجەكانی سەر بە نەوەی نوێ كە لە لایەن خودی شاسوار عەبدولواحید سەرپەرشتی دەكرێت به سیخوڕ تۆمهتباریان کرد”.
خالس ههركی دهلێت :” دوای ئەوەی ئێمەش دەستمان لە كار كێشایەوە دیسان لە پەیجەكانی نەوەی نوێ تۆمەتی سیخوڕیان دایه پاڵ ئێمە، داواشمان لە ئادمینی پەیجەكان كرد كە ئەو پۆست و نووسینانە لەسەر ئێمە بسڕنەوە، بەڵام ئەوان پێیان ڕاگەیاندین، كە ئەو پۆستانەی لەسەر ئێمە كراوە لە لایەن خودی شاسوار عەبدولواحید نووسراوە، بۆیە ناتوانن بیسڕنەوە”.
خالیس هەركی سەرۆكی ئەنجوومەنی سۆرانی نەوەی نوێ دەشلێت: “لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانە ئێمە سكاڵا لەسەر شاسوار تۆمار دەكەین و دەبێت لە بەردەم دادگا بیسەلمێنێت كە ئێمە سیخوڕین”.