ده‌وڵه‌تی یاسا پێشوازی له پرۆژه‌كه‌ی گۆڕان و باڵێكی یه‌كێتی ده‌كات
خواكوڕك
په‌ر‌له‌مانتارێكی حربی ده‌عوه‌ی سه‌ر به‌مالكی ده‌ڵێت، “پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردنی به‌غدا له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم به‌جیا جیا، گه‌وره‌ترین پشتیوانی به‌ده‌ست هێناوه و ئێمه گه‌رمی پێشوازی لێده‌كه‌ین”.
ئه‌حمه‌د به‌دری ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق به میدیاكانی سلێمانی راگه‌یاندووه، “بڕگه و بابه‌ته‌كانی نێو پرۆژه‌كه به‌ته‌واوی نوسراوه‌ته‌وه و ته‌نها دیاری كردنی میكانزمی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كه ماوه‌ته‌وه”.
ئه‌مرۆش له نێو خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی جڤات گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی، پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه نیشاندا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، “پێشنیازمان کردووە، لە کاتی چارەسەرنەکردنی کێشەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغدا، بۆ ئەوەی مووچە بگاتە خەڵکی کوردستان، ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبوو بەوەی نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا بکات، ئەوا حکوومەتی بەغدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاکاندا پەیوەندی بکات، تاوەکوو بەشی مووچەی پارێزگاکان بدرێت”.