وادەی کۆبونەوەی پارتی و یه‌كێتی بۆ ڕه‌شنووسی رێكه‌وتنه‌كه‌ ئاشکرا بوو

بڕیارە لەدوو رۆژی داهاتوودا وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی بۆ تاووتویكردنی دواین رەشنوسی پرۆژە سیاسییەكەی نێوانیان كۆببنەوە.

لەبارەی كاتی كۆبوونەوەی داهاتووی وەفدی باڵای هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتیی رایگەیاند:” بڕیارە رۆژی هەینی ۱۵ی شوباتی ۲۰۱۹ هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یه‌كێتی لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی كۆببنەوە”.

گوته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كیتی گوتیشی “ئامانج لەكۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر پرۆژەی سیاسی نێوانیان و رەشنوسی كۆتایی رێککەوتنەکە”.

Back to top button