له وارشۆ ٦۰ ووڵات دژی ئێران كۆدهبنهوه
به سهرۆكایهتى ئهمریكا ٦٠ وڵات دژى ئێران بهناوى كۆنگرهى ئاشتى كۆدهبنهوه.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند :”كۆنگرەی ئاشتی لە وارشۆ جێگای ئومێدی وڵاتانی جیهانە بۆ پەەرپێدانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو لە كۆنگرەی وارشۆ بنەمای هاوپەیمانێتیەك دادەمەزرێت بۆ دژایەتی كردنی چالاكیە تیرۆریستیەكانی ئێران لە ناوچەكەدا.
ئەگەر چی لە ڕواڵەتدا كۆنگرەكە بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، بەڵام ئێران بە هەوڵێكی ئەمریكای دەزانێت بۆ كۆكردنەوەی كۆدەنگی دژی ئەوان لە ناوچەكەدا.
بڕیارە لە وارشۆی پایتەخی پۆڵەندا بەناوی كۆنگرەی ئاشتی ٦۰ دەوڵەت دژی ئیرَان كۆببنەوە و باس لە تیرۆر و مەترسیەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن و ئەمریكا سەرۆكایەتی كۆنگرەكە دەكات.