قایمقام و پارێزگای سلێمانی بهقاڵ فرۆشهكان سزا دهدهن
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی له ئاگادارینایهكیدا سهرجهم ئهو شۆفیرانهی كهلهسهر شهقامی مهلیك مهحمودی شاری سلێمانی كاڵا دهفرۆشن و بوونەتە مایەی دروستكردنی كۆسپی هاتووچۆیی و گلەیی و گازندەی هاوڵاتییان ئاگادار دهكاتهوه.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەئاگارینامەیەكدا كەوینەیەكی دەست ” خـواكـوڕك” كەوتووە ، تێیدا هاتووه و دهڵێت :” ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرە بەڕێزانە دەكات كە لە سنووری شەقامی بازنەیی مەلیك محموود بەهەرجۆرە سوارڕۆیەك بێت وەستاون بۆ كاركردن و سەرقاڵی فرۆشتنی خۆراك و هەموو كاڵا جیاوازەكانی دیكەن كە ئوتومبیلەكانیان لەو سنوورەدا ڕانەگرن چوونكە بوونەتە مایەی دروستكردنی كۆسپی هاووچۆیی و گلەیی و گازندەی هاوڵاتییان، وە سەرپێچییە لە یاساكانی هاتووچۆ، چوونكە شەقامەكان موڵكی گشتین و ناكرێت قۆرغكاری تیادا بكرێت.
بۆیە قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارتان دەكاتەوە كە لەو سنوورە ئوتومبیلەكانتان پارك نەكەن، بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەی یاساییتان بەرامبەر دەكرێت، هیوادارین خۆتان بە دووربگرن لەو سەرپێچی و لێپرسینەوە یاساییە.