عه‌لی حه‌مه ساڵح: گۆران تا ١٨ـی مانگ بڕیاری کۆتایی ده‌دات
عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە په‌رله‌مانی كوردستان ، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ،هه‌ڵوێستی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان و به‌شداریكردن له حكومه‌ت یان ئۆپۆزسیۆن بوون ده‌خاته ڕوو .
عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” هه‌ڵوێستی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان، به‌پێی بڕیاری سیاسی گۆڕان ده‌بێت،
گۆڕان پرۆژه‌ی خۆی بۆ به‌رنامه‌ی حکومه‌ت و پێوه‌رو به‌رکه‌وته‌کان پێشکه‌شکردووه”.
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت:” گۆران تا ١٨ ی مانگ بڕیاری کۆتایی له باره‌ی به‌شداربوون له حکومه‌ت یان ئۆپۆزسیۆن بوون ده‌دات”.
هاوكات بەپێى رێککەوتنى پارتى دیموكراتی كوردستان و یەکێتى نیشتیمانی كوردستان، بریارە رۆژى ١٨ى ئەم مانگە پەرلەمانى کوردستان کۆبێتەوەو دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان هەڵبژێرێت.