وەزیری بەرگری كەندا: ئەگەر داعش كۆتایشهاتبێت زۆر كارمان ماوە بۆ قوناغی دوای داعش لە عێراق و سوریا

 

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا بە فەرمی كۆۆتاهاتنی داعشی راگەیاند, وەزیری بەرگریی رایگەیاند: “راستە شەڕەكە بەرەو كۆتایی دەڕوات، بەڵام زۆر كار ماون لە عێراق و سووریا بكرێن تاوەكو جارێكی دیكە مەترسیی داعش لەو ناوچانە سەرهەڵنەداتەوە”.

هارجیت ساجان، وەزیری بەرگریی كەنەدا رایگەیاندووە: “ئێمە وەكو كەنەدا رۆڵێكی بەرچاومان هەبووە وەكو ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش. شانازیش بەو‌ ئەركە دەكەین كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە رشەڕی داعش ئەنجامیان داوە و توانراوە زۆرترین ناوچەی ژێر دەستی داعش رزگار بكرێتەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر كار ماون و پێویستە هەوڵ بدەین، كە زۆرترین هاوكاریی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بكەین و لێرەشدا رۆڵی ناتۆ بۆ مەشق و راهێنانی ئەو هێزانە دەبینرێت. هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو هۆكارانە بكەین، كە لە سەرەتادا بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش”.

شایەنی باسە كەنەدا یەكێكە لەو وڵاتانەی رۆلی كاریگەری هەبوو لە شەڕی دژ بە داعش لە نێو چوار چێوەی هاوپەیمانێتی دژ بە داعش

Back to top button