رای گشتی جیهانی ئیدانه‌ی كوشتنی مێرمنداڵه‌كه‌ ده‌كات

خواكوڕك

بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی چه‌ند كه‌سێك به‌ جلی سوپای عێراقی، كه‌ منداڵێكی خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری موسڵ ده‌كوژن و دواتر ده‌یخه‌نه ژێر زنجیری تانكێكه‌وه‌، به‌خێرایی به‌نێو میدیا جیهانیه‌كان بڵاوبووه‌وه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌.

هه‌ردوو ريكخراوه‌كانى (Human Rights Watch) و (Amnesty International) زۆر به‌ توندی ئێدانه‌ و سه‌ركۆنه‌ی تاوانه‌ ڕێكخراوه‌كانی سوپای عێراق و حشدی شعبی شیعی ده‌كه‌ن دژ به‌ مرۆڤایه‌تی.

هه‌ردوو رێكخراوه‌كه‌ به‌چه‌ندین به‌ڵگه‌ی مه‌ترسیدار تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن تاوا‌نباران و بكوژانی خه‌ڵكانی سڤیل و دیله‌كانی جه‌نگ بدرێنه‌ دادگا.

ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی، حكومه‌تی عێراقیان چه‌ند جار ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ سنوورێك بو ئه‌و ره‌شه‌كوژی و وه‌حشیگه‌رێتیه‌ دابنرێت كه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ و گوند و ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.

شاره‌زایه‌كی جیهانی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون به‌ تاوانه‌كانی جه‌نگ و دژبه‌ مرۆڤایه‌تی، ئاماژه‌ی پێداوه‌ كه‌ ئه‌م تاوانانه‌ هه‌موو سنووره‌كانی بڕیوه‌ و وێنه‌ ڕه‌ش و نا مرۆڤایه‌تیه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیمان دێنێته‌وه‌ یاد، ئه‌گه‌ر سنوورێكی بۆ دانه‌نرێت جه‌نگێكی گه‌وره‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ دوای نه‌مانی داعش دروست ده‌بێت كه‌ ته‌واوی كومه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌گرێته‌وه‌.

Back to top button