بە هۆی تەقینەوەك لە بلوجستان 20 كەس كوژران
دوای ئەوەی چەندین جار لە ریزەكانی سوپای پاسداران تەقینەوە ئەنجامدەدرێت, كەمێك لەمەو بەر لە جادەی خاش- زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، بۆمبێكی چێندراو بە پاسێكی سوپای پاسداراندا تەقیوەتەوە و تاوەكو ئێستا 20 كوژراو و 20 برینداری لێكەوتووەتەوە.
بەپێی میدیا ئێرانییەكان گرووپی جەیشولعەدل بەرپرسیاریەتی تەقینەوەكەی لە ئەستۆ گرتووە.