ئێف بی ئای: ئەفسەرێکی ئەمریکی سیخوڕی بۆ ئێران کردووە

دوای ئەوەی ئیسرائیل وەزیرێکی وڵاتەکەی دادگای کرد بەتۆمەتی سیخوڕی کردنی بۆ ئێران، ئەمریکا سەربازێکی وڵاتەکەی دەستگیرکرد کە سیخوڕی بۆ ئێران کردووە.

بە پێی زانیارەیکان لە میانەی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکانی ئێف بی ئای تایبەت بە سیخوڕی کردنی ئەفسەرێکی ئەمریکی بۆ ئێران دواجار دەزگای ئاسایشی ناوخۆ ئەو ئەفسەرە ئەمریکیەی دەستگیر کردوو بەڵگەکانیشی بڵاو کردەوە.

ئەو ئەفسەرە ناوی مۆنیکا وێتەو لە بەشی بەرەنگاربونەوەی سیخوڕیە، وەزارەتی دادی ئەمریکاش تایبەت بەو ئەفسەرە ڕایگەیاندوە کە ئەو تاوانبارە زانیاری لەسەر ھەندێک کەسایەتی داوەتە تاران و جارێکیش بە نھێنی سەردانی ئێرانی کردووە

Back to top button