ئەمڕۆ سهرۆكی فڕاكسیۆنهكانی پەرلەمانی كوردستان كۆ دهبنهوه
بڕیارە ئەمڕۆ سەرجەم سەرۆك فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی كاتی پەرلەمان كۆ ببنەوە بەمەبەستی گفتوگۆ بۆ كۆبوونەوەی 18ـی شوبات كە بڕیارە ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەپێی ئەو داوەتنامە میدیاییەی بۆ “وشە” هاتووە، ئەمڕۆ سەرۆكی كاتيی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە.
لە داوەتنامەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە لە سەعات 11ـی پێش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت و بەمەبەستی گفتوگۆكردنە بۆ كۆبوونەوەی 18ـی شوبات كە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانە.
ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان سوێندنی یاساییان خوارد و دانیشتنەكە تا ئێستە بەكراوەیی ماوەتەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە لە هەڵبژاردنەكانی 30ـی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو ئەندامانی پەرلەمان هاتنە هەڵبژاردن و پارتی دیموكراتی كوردستان بە 45 كورسی براوەی هەڵبژاردنەكان بوو و یەكێتیی بە 21 كورسی و گۆڕان 12 كورسی و نەوەی نوێ هەشت كورسی و كۆمەڵ حەوت كورسی و یەكگرتوو پێنج كورسی و حزبەكانی تریش یەكی كورسییەكیان هێنا.