ئەمڕۆ ئەمریکا ئاگر لە مۆسکۆ بەردەدات
گرووپێكی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا “سێنات” پرۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی پیران كرد، تا له ڕێی ئه‌و یاسایه‌وه سزای نوێ و زیاتر به‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پێنریت، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا و ته‌نگژه‌ی ئۆكرانیا.
پرۆژه یاساكه له‌لایه‌ن هه‌ردوو سیناتۆر لیندسی گراهام و كوری گاردنری كۆمارییه‌كان و رۆبێرت مینیندیز و بێن كاردین و جین شاهینی دیموكراته‌كان، پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كراوه و تێیدا به ڕوونی دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، پێویسته سزای زۆر قورس به‌سه‌ر كه‌رتی بانكی ڕووسیا بسه‌پێنرێت، چونكه مۆسكۆ وه‌ك ئامرازێك بۆ لێدان له دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كانی وڵاتانی دنیا كه‌رتی بانكی به‌كارده‌هێنێت.
له به‌شێكی تری پرۆژه یاساكه هاتووه، پێویسته سزا به‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی ڕووسیا له بواری گازی سروشتی له وڵاتانی دنیا بسه‌پێنرێت و ته‌نگژه‌ی دارایی ئه‌و وڵاته قورس‌تر بكرێته‌وه، تا بكه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆ.
له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردان له ئۆكرانیا پرۆژه‌كه داوای كردووه سزا به‌سه‌ر 24 كه‌س بسه‌پێنرێت، كه به سیخوڕێ ڕووسیا ناوی بردوون و فشاری توندیش بخرێته سه‌ر ڕووسیا كه ئه‌و سێ كه‌شتییه و كه‌سانه‌ی ئۆكرانیا ڕزگار بكات كه له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون.