کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان هه‌رێمی كوردستان ئاگادار دەکاتەوە .. سبەی هه‌ینی…

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ کەمێک بارینبارین، لە شەودا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، ئەگەری بارانبارینی بەلێزمەش لە ھەندێک کات و ناوچەدا ھەیە.

Back to top button