هێمن هەورامی: بەهیچ شێوەیەك كۆبوونەوەی 18ـی مانگ دواناخرێت
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، كۆبوونەوەی ۱۸ـی شوبات ۱۰۰٪ دەكرێت و ناكرێ زیاتر چاوەڕوانی لایەنە سیاسییەكان بكرێت.
هێمن هەورامی سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێمە وەك پارتی لەگەڵ رێككەوتنین، بەڵام ناكرێ لایەنە سیاسییەكان زیاتر چاوەڕێ بن بۆ ئەو دۆخە.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی گوتی، وەك لە خاڵی دووەمی رێككەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە رۆژی پێنجی ئەم مانگە هاتووە، لە رۆژی ۱۸ـی ئەم مانگە پەرلەمان كۆ دەبێتەوە، ۱۰۰٪ كۆبوونەوەكە دەكرێت ئەوە یەكلا بووەتەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی هەردوو حزب هیچ رێیەكیان نییە جگە لە رێككەوتن نەبێت ئەوا هێمن هەورامی وای گوت. دوای كۆبوونەوەی سەرۆك فڕاكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان ئامادە بوون.
ئەو لێدوانەی هەورامی لە كاتێكدایە پێشتر ڕێككەوتنێك هەبوو لە نێوان یەكێتی و پارتی ڕۆژی ۱۸ـی شوبات كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكرێت و دەستەی سەرۆكایەتی دێتە هەڵبژاردن، بەڵام لە ڕاگەیەنراوی دوێنێی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، یەكێتی پاشگەز بووەتەوە.