ئيسرائيل لە عێراقەوە هێرش دەکاتە سەر ئێران
ده‌سته‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه‌ی خۆی دا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه دۆخی به‌ری ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌زه نزیكه له ته‌قینه‌وه و ده‌بێته هۆی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی، هاوكات دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كه تاران بنكه‌ی سه‌ربازی مووشه‌كی له عێراق داده‌نێ و پێویسته هه‌ڵمه‌تی تایبه‌ت دژی تاران له عێراق ئه‌نجام بدرێت.
ئێزگه‌ی ده‌نگی ئیسرائیل به‌شێك له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه، تاران به چڕی ده‌ستی به دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی و سه‌كۆی مووشه‌كی له عێراق كردووه و ده‌یه‌وێ تۆڵه له مووشه‌كبارانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هێز و بنكه‌كانی له سووریا بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، پێویسته ئیسرائیل هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كانی به ئاراسته‌ی عێراق په‌ره پێ بدات و پلان و به‌رنامه بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی تایبه‌ت و له‌ناكاو بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی هێزی ئێرانی تێدان له عێراق دابڕێژێ و ڕێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئێران له عێراق بگرێ، چونكه دواتر ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداری سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سووریا ده‌سته‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئاماژه‌ی داوه، ئێران هێزه‌كانی له سووریا به ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌بات و له سنووره‌كانی ئیسرائیل دوور ده‌كه‌وێته‌وه و به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه.