كۆنگره‌ی وارشۆ ده‌ستی پێكرد ..ئیسرائیل له‌گه‌ڵ چوار وڵاتی عه‌ره‌بی كۆده‌بێته‌وه‌

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ۱٤ـی شوباتی ۲۰۱۹ کارەکانی کۆنگرەی وارشۆ بۆ ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و رووبەڕووبوونەوەی ”مەترسییەکانی ئێران“ لە وارشۆ بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای ٦۰ وڵات، بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا، رایگەیاند:” بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سەرکردەکانی بەحرێن، سعودیە، ئیمارات و یەمەن لە وارشۆ ”نان لەگەڵ یەکتر دەخۆن“ و بە یەکەوە بەشداریی کۆنگرەیەک بۆ هەڕەشەکانی سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەکەن.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا خۆشحاڵیی بەرپرسانی وڵاتەکەی بەو نزیکبوونەوەیەی ئیسرائیل و ئەو چوار وڵاتەی کەنداوی عەرەبی نیشان داوە و رایگەیاندووە، ئەو پێکەوەبوونە ”هێمایەکی هاریکاری و هیوایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست“.

زۆرینه‌ی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئیسرائیل بە تاکە دوژمنی خۆیان دەزانن و بەشێکیان بەردەوام لە میدیاکانەوە هەڕەشەی لەناوبردنی ئەو دەوڵەتە دەکەن، بەڵام بەشێک لەو وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییانە پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.

Back to top button