بزوتنه‌وه‌ی گۆران سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ۱٤ی۲ی۲۰۱۹، شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی و گۆڕان، كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، به “خواكوڕك” ـی ڕاگه‌یاند:” شاندی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌لال جه‌وهه‌ر و ئه‌ندامێتی مسته‌فا سه‌ید قادر، ئاوات شێخ جه‌ناب، عه‌لی حه‌مه ساڵح و ئاراس وه‌لی له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بنه‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌شلێت : “گۆڕان سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، چونكه به مافی خۆمان ده‌زانین”.
هه‌روه‌ها گوتیشی :” له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته، ئه‌وا بزووتنه‌وه‌كه‌یان هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی ده‌بێت و جه‌ختیكرده‌وه كه ” شاندی گۆڕان ده‌توانێت له‌م حاڵه‌ته‌دا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات، كه له هه‌ڵوێستی گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌یان سه‌رچاوه ده‌گرێت”.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی فازڵ میرانی، هاوكات ئەندامانی شاندەكەش بریتین لە هەریەكە، لە مەحموود محەمەد، ئازاد بەرواری، هۆشیار زێباری، جەعفەر ئێمینكی، رەمزی شەعبان، دڵشاد شەهاب.