یونسێف :منداڵانی عێراق له‌ماڵ و له‌ قوتابخانه‌كان ڕوبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌

چەند ساڵێکە له‌ عیراق منداڵان بەشێوەیەک تووشی توندوتیژی بوون، کە کەم وێنە بووە و ئێستاش لەگەڵ تەواوبوونی شەڕەکان، منداڵان لە ماڵ و قوتابخانەکاندا رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

پیتەر هۆکینز نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان (یونسێف) لە عێراق، بەیاننامەیەک بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستی (۱٤ـی شوبات)، بڵاو دەکاتەوە و تێیدا باس لەوە دەکات، کە زۆرینەی منداڵانی عێراق رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

لە بەیاننامەکەی نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان (یونسێف) لە عێراق، کە وێنەیەکی بۆ (خواكورك) نێردراوە، پیتەر هۆکینز، نوێنەری یونسێف لە عێراق رایگەیاندووە، بەبۆنی رۆژی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) ئاهەنگ بۆ خۆشەویستی دەگێڕن و هیچ کەسێکیش هێندەی منداڵ پێویستیی بە نیشاندانی خۆشەویستی نییە.

پیتەر هۆکینز نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەپێی راپرسییەکان، %۸۰ـی منداڵانی عێراق تووشی توندوتیژیی زۆر خراپ بوون و سێ لەسەر یەکی ئەو رێژەیەش تووشی سزای جەستەیی توند لە رووخسار، سەر و گوێیەکان بوون.

پیتەر هۆکینز، نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان (یونسێف) لە عێراق ، بەبۆنەی رۆی ڤاڵانتاینەوە، داوای لە دایک و باوکان و بەرپرسانی عێراقی کردووە ”پێکەوە کۆتایی بە توندوتیژی دژی منداڵان بهێنن“.

Back to top button