خانهقین :كوردێكی كاكهیی به چهقۆ كوژرا
له گوندی مێخاسی سهربه قەزای خانەقین كه زۆربهیان كوردی كاكهیین، هاوڵاتییەك بە چەقۆ كوژرا، پۆلیسی خانەقینیش رایدەگەیەنێت: دوای دوو كاتژمێر، بكوژەكەیان دەستگیركردوە.
دیار شەوكەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین راگەیاند: نزیكەی كاتژمێر ۹:۳۰ خولەكی شهو تەرمی كەسێكی تەمەن ٤۰ ساڵ، كە دانیشتوی گوندی مێخاسی سەر بە قەزای خانەقین بو دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گوتیشی: ئەو كەسە لە لایەن هاوڕێیەكیەوە بەچەقۆ كوژراوەو دوای دوو كاتژمێریش بكوژەكە دەستگیركراوە.
دیار شەوكەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین . دەشڵێت: بكوژو كوژراوەكە هاوڕێی یەكتر بوون و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروست بووە، بكوژیش دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.
دوای روداوی خیانهتهكهی ۱٦ـی ئۆكتۆبهر به تهواوی سیمای خانهقین شێوێنراوه ،بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، لەو ساڵەدا زیاتر لە ٤۵۰ خێزان له خانهقینهوه بەرەو سلێمانی، هەولێر و کەلار سەری خۆیان هەڵگرتووە، هاوکات زیاتر له ۱۵۵۰ خێزانیش گوندهكانیان چۆڵكردووه، بهپێچهوانهشهوه دەیان خێزانی عەرەب لە دیالەوە روویان لە خانەقین کردووە.