لوقمان وهردی : چاوهڕوانی كۆبونهوهی سبهینێ دهكهین
لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “وەك فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكەین، بەڵام بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان پابەندین بە ئەنجامی كۆبوونەوەی سبەی نێوان مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان”.
پهرلهمانتارهكهی یهكێتی گوتیشی: “ئەو پرسە پرسێكی سیاسییە و پەیوەندی بە ئیستحقاقی لایەنەكانەوە ھەیە و گەشبینین بە دەرئەنجامی كۆبوونەوەی سبەی نێوان یەكێتی و پارتی”.
لەبارەی كاندیدی یەكێتیش بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان،لوقمان وەردی، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی دهڵێت : “كێشەی كاندیدمان نابێت، تەنھا چاوەڕێی ئەنجامی كۆبوونەوەكان دەكەین”.