په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ۱۸ـی شوبات كاتژمێر۱۱ـی پێشنیوەڕۆ كۆده‌بێته‌وه‌

كەمێك لەمەوبەر سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كرودستان لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه‌و كۆدەنگیی لەسەر كۆبوونەوەكەی ۱۸ـی مانگی پەرلەمانی كوردستان هه‌یه‌.

رێڤینگ هرووری، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان راگەیاند: “كەمێك لەمەوبەر لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا كۆ بووینەوە ، كۆبوونەوەكەش سەركەوتنی زۆری بەدەست هێنا و زیاتر كۆدەنگی كردین لەسەر كۆبوونەوەكەی ۱۸ـی مانگی پەرلەمانی كوردستان. هەموو فراكسیۆنە بەشدارەكانیش جەختیان لەوە كردەوە، كە دەبێ كۆبوونەوەكەی ۱۸ـی مانگی پەرلەمان لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت تەنانەت هەندێك پێیان وابوو درەنگیش كەوتووە.”

سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی : “ڕۆژی دووشەمە ۱۸ـی ئەم مانگە، كاتژمێر ۱۱ـی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەست پێدەكات و داوامان لە هەموو ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانیش كردووە ئامادەی دانیشتنەكە بن.”

Back to top button