یه‌كێتی داوا له كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ۱۸ـی شوبات نه‌كات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی شوباتی ۲۰۱۹ له‌شاری سلێمانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه ،له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو حیزب دۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و پرسی پێكهینانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی ۱۸ـی شوبات تاوتوێ كراوه .
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” ، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لە کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان کردووە، بەشداری لە دانیشتنی رۆژی ۱۸ـی شوباتی پەرلەمانی کوردستان نەکات، تاوەکوو پارتی بە داواکارییەکانی یەکێتی ڕازی دەبێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌و هه‌وڵه‌یدا شكستی هێناوه‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕازی نه‌بووه داواكارییه‌كه‌ی یه‌كێتی قبوڵ بكات، هاوكات عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، له پرێس کۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: ” كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری دانیشته‌كانی رۆژی ۱۸ـی شوبات ده‌كات “.
لای خۆیه‌وه شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی گووتی:” تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان کۆمەڵ و یەکێتی نییە لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەی هەیە ئەوەیە کە کۆمەڵ و یەکێتی هەردووک پێیان باشە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتر پتەو بێت”.
ئەندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی نه‌یشارده‌وه‌و ده‌شڵێت : ”لە ڕووی مەبدەئییەوە“ کۆمەڵ پێی باشە پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان باش بێ. لەو سۆنگەیەوە کۆمەڵ و پارتی لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆبوونەتەوە و باسیان لە چاککردنی پەیوەندییەکانیان کرد”.
هه‌روه‌ها حەسەن بابەکر، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیاند: ”کۆمەڵ خاوەنی سیاسەت و بڕیاری سەربەخۆی خۆیەتی، مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی کۆمەڵ تەماشا دەکات، ئەگەر شتێک لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێ و لە چوارچێوەی سیاسەتی کۆمەڵ بێ، ئەوە دەکات“.