گۆرانی ئینزیبات : شاندی دانوستانکاری گۆڕان بەدیلی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت داناوه‌

گۆران عومه‌ر عه‌لی ناسراو به‌ (گۆرانی ئینزیبات) ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند: “ئەگەر کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ١٨ی شوبات بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دوانەکەوێت، فراکسیۆنەکەمان خۆی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە ئامادە کردووە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی بڕیاری فەرمیی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان دەکەین، تاوەکوو بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا بکەین یان نا”.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌ڵێـ ت:” ئەگەرێکی زۆر ھەیە یەکێتی بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ١٨ی شوباتدا نەکات، چونکە ”ئێستا لە میدیاکاندا باس لەوە دەکرێت، یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە ئەو کۆبوونەوەیە نەکرێت ،یەکێتی لەناو خۆیدا پەرش و بڵاوە، کاتێک ناتوانێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات، ھۆکارەکەی بۆ ئەو پەرش و بڵاوییە دەگەڕێتەوە”.

گۆرانی ئینزیبات په‌رله‌مانتاری گۆران گوتی :”هەرچەندە بەشێوەیەکی فەرمی پۆستەکان بۆ ھیچ حزبێک یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام ”یەکێتیی دوو کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووە و تائێستا پرسی کاندیدەکانی یەکلایی نەکردووەتەوە”.

هه‌روه‌ها گوتیشی : “ئێمە ھەموو کاتێک خۆمان بۆ کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ئامادە کردووە، پاکێجی خۆشمان پێشکەشی پارتی کردووە، چونکە پارتی لایەنی براوەی ھەڵبژاردنەکانە و ئەو حزبە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکدەھێنێت، بەڵام بۆ بەشداریکردن و بەشداری نەکردنی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ بڕیاری جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان”.

گۆرانی ئینزیبات، ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ده‌شلێت :” ئێمه‌ وه‌كو گۆران پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت بە مافی خۆیان دەزانن، بەڵام ئەگەر پۆستەکەیان پێ نەدرێت، ئەوا ”شاندی دانوستانکاری گۆڕان بەدیلی ئەو پۆستەی داناوە و لە بەرامبەردا پۆستێکی دیکەی سیادی وەردەگرین“.

گۆران عومه‌ر عه‌لی ناسراو به‌ (گۆرانی ئینزیبات) ساڵی ١٩٨٣ لە سلێمانی لەدایکبووە و بروانامەی پۆلی ٦ـی سەرەتایی هەیە ،به‌ندبێژێكی میلـلی یه‌و په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان .

Back to top button