به‌ختیار تاڵه‌بانی : پارتی حیسابی توورێکی قوڕاوی بۆ قسەی قادر عەزیز ناکات
بەختیار تاڵەبانی، چاودێری سیاسی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک له‌باره‌ی قسه‌كانی قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نوسیویه‌تی و ده‌لێت :” کاکی پێشکەشکار خاترجەم بە پارتی حیسابی توورێکی قوڕاوی بۆ قسەی قادر عەزیز ناکات“.
یه‌كێتی له ڕێگه‌ی قادر عه‌زیزه‌وه له دوایین په‌یامی دا بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بەبێ شەراکەتی ڕاستەقینە، حزبەکەیان بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەت ناکات و کۆبوونەوەکەی ١٨ی شوباتیش وابەستەیە بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان یەکێتی و پارتییەوە.
قادر عه‌زیز له لیدوانه‌كه‌یدا باسی لەوە کردووە کە ئەگەر پارتی بەبێ بەشداریی یەکێتی حکوومەت پێکبهێنێت، ”سەپاندنی دوو ئیدارەییە“.
قادر عه‌زیز پێشتر سكرتێری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بووه و له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه ده‌كرا” حیزبی ئاینده” ـی دروست كرد و ته‌نیا نیزیكی ۳۰۰ كه‌سی له‌گه‌ڵدا مایه‌وه ئه‌و كاتیش بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی حیزبی یه‌كێتی لیستیێكی ۵۰۰ كه‌سی بۆ دروست كرد و مۆڵه‌تی یاسایی حیزبێكی وه‌رگرت، دوای ئه‌وه‌ی شكستی هێنا له كاری سیاسی و حیزبی‌دا ،به‌ناچاری حیزبه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو یه‌كێتی ،یه‌كێتیش قه‌رزه‌كانی بۆ دایه‌وه‌و خانوو ئوتۆمبیلی پێدرا .