رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزـی ئه‌مریكی پرۆژه‌یه‌كی نهێنی ئه‌مریكا دژ به‌ ئێران ئاشكرا ده‌كات

رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی پرۆژەیەکی نھێنیی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرنامەی چەکە ناوکی و مووشەکە ئاسمانییەکانی، ئاشکرا ده‌كات .

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی، له‌زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه‌ بڵاوی کردووەتەوە، پرۆژه‌كه‌ لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆرج دەبلیو بوشـەوە کاری لەسەر دەکرێت و به‌ نهێنی ماوه‌ته‌وه‌ ، پرۆژە نھێنییەکەی ئەمریکا ”ئاڵۆز و زیرەکە“ و خۆی لە وێرانکردن و تێکدانی پرۆژە سەربازیی و ئابوورییەکانی ئێران دەبینێتەوە.

رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی ده‌ڵێت :” پرۆژەکە لەڕێی خستنە ناوی کەلوپەل و ماددەی خراپ و تێکچوو بۆ ناو کەلوپەلە سەربازییەکانی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێ و ئەو دوو مووشەکەی بەم دواییانە ئێران لە ئاراستەکردنی بۆ بۆشایی ئاسمان شکستی ھێنا، بەھۆی ئەو پرۆژە نھێنییەی ئەمریکاوە بووە.

Back to top button