فازڵ میرانی: كه‌ركوك به ئاسانی له ده‌ستچوو به‌ڵام به ئاسانی نایه‌ته‌وه
له میانی كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆران ،فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی حه‌ز ده‌كات هه‌رچی زووه لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی كوردستان رێكبكه‌ون و گرنگ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته‌یه.
له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ده‌ڵێت: “كه‌ركووك به ئاسانی له ده‌ستچوو، به‌ڵام به ئاسانی نایه‌ته‌وه”.
ئه‌گه‌رچی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه‌كان به ته‌واوی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان رێنكه‌وتوون، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانییه‌وه نه‌یتوانیووه كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری بكات .