۲٤ هەمین دانیشتنی دادگای سلێمانی له دژی بهرپرسێكی گهندهڵكاری یهكێتی دواخرا
۲٤ هەمین دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی سكاڵای دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی لەسەر قادر حەمەجان عەزیز سەرۆكی پێشووتری شارەوانی سلێمانی دواخرا، ئەوە لەكاتێكدایە ۱۵ ساڵە ئەو دۆسیەیە لە دادگایەو هێشتا بە ئەنجام نە گەیشتووە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشهممه ۱٤ی۲ی۲۰۱۹ دانیشتنەكەی دادگا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی تۆمەتباری دۆسیەكە كە قادر حەمەجان عەزیزە، دادوەر دانیشتنەكەی بۆ ۱٦-٦-۲۰۱۹ دواخست.”
سهرچاوهیهكی ئاگادار له دۆسییهكه به ” خواكوڕك” ـی ڕاگهیاند:” دۆسیەی سكاڵای دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی لەسەر قادر حەمەجان عەزیز پەیوەندی بە تۆمەتباركردنیەوە هەیە بە سەرپێچی و گەندەڵی و لادانی ئیداریو یاسایی كە لەسەردەمی ناوبراودا لە شارەوانی سلێمانی ئەنجام دراوە.”
سكاڵاكەی دیوانی چاودێری دارایی لەسەر قادر حەمەجان ساڵی ۲۰۰٤ تۆماركراوە، كاتێك جەلالی سام ئاغا سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بووە.
ئێستاش كە سەروەختی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمە، پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن دەیەوێت حكومەتێكی بەهێزو چاكسازییخواز پێكبهێنێت كە ڕوبەڕوی گەندەڵی و گهندهڵكاران ببێتەوە، بهڵام یهكێتی بووهته ماڵێك بۆ شاردنهوهی گهندهڵكاران و دژی پرۆژهی چاكسازییه له پهرلهمانی كوردستان تێپهرێندرێت .