به‌رپرسی پێشووی لقی ۱۲ـی پارتی : یه‌كێتی هه‌رگیز نه‌یویستووه‌ نێوماڵی كورد یه‌ك بێت

فازیل بەشارەتی، به‌رپرسی پێشووی لقی ۱۲ـی پارتی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگەیاند: “یەکێتی کار دەکات بۆ شکاندنی ئەو شکۆ و دەستکەوتەی کە پارتی لە ھەڵبژاردنەکاندا بەدەستی ھێناوە، چونکە یەکێتی نایەوێ ڕێز لەو شکۆیەی پارتی بگیرێت، بۆیە دەیەوێت بەردەوام یاری بە کات بکات بۆ پەکخستنی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھەق وابوو پارتی ھەر لە سەرەتاوە لەو پەکخستنەی یەکێتی تێبگەیشتایە و حکوومەتی پێکبھێنایە”.

به‌رپرسی پێشووی لقی ۱۲ـی پارتی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گوتیشی :”کاتی ئەوە ھاتووە، ھەموو حزبەکان حکوومەتی ئایندە پێکبھێنن، چونکە ھەموو خەڵکی کوردستان، چاوەڕێی پێکھێنانی حکوومەت دەکات، دواجار حکوومەت حکوومەتی خەڵکە و ناکرێت لایەنێکی سیاسی لەبەر بەرژەوەندیی خۆی یاری بە کات و بە شکۆی خەڵک و دامەزراندنی حکوومەتەوە بکات“.

فازیل بەشارەتی، به‌رپرسی پێشووی لقی ۱۲ـی پارتی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌شلێت: ” پێویسته‌ یەکێتی قەبارە و قورسایی خۆی تێبگات و ئەوەندە غرووری سیاسی نەیگرێت ، پارتی لە پیناو پاراستنی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد، ھەقی خۆی داوە بە لایەنە سیاسییەکانی دیکە“هه‌رچه‌نده‌ ”یەکێتی ھەرگیز نەیویستووە نێوماڵی کورد یەک بێت، بێگومان کاتێک یەکێتی ئەوەی نەوێت، ئیتر نابێت نازومەکری یەکێتی ھەڵبگیرێت، چونکە پێکھێنانی حکومەت و خواستی خەڵکی کوردستان، زۆر گرنگترە لە خواستی یەکێتی و لایەنەکانی دیکە”.

ئه‌گه‌رچی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه‌كان به‌ ته‌واوی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان رێنكه‌وتوون، به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا به‌هۆی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانیانه‌وه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نه‌یتوانیووه‌ كاندیدێك بۆ  پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یه‌كلابكاته‌وه‌.

Back to top button