بڕی ۳۱۷ ملیار دیناری پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە بەغداوە گه‌یشته هه‌ولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱٤ی۲ی۲۰۱۹ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند:” بڕی ۳۱۷ ملیار دیناری پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە بەغداوە نێردرا بۆ هه‌رێمی كوردستان”..
بەپێی زانیارییه‌كانی گه‌نجینه‌ی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌كه گه‌یشتووه‌و هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ۱۱ی ۲۰۱۸ی هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان دابەش دەکرێت.
عابد مزوری، بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیاند: “۳۱۷ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ مووچە هاتووە و دراوەتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان”.
هاوكات دوێنێ ئەحمەد سەفار، سەرۆکی کاتی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گووتی: “بەهۆی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجەعیراق، ئەنجومەنی وەزیران رێنمایی تایبەتی بۆ جێبەجێکردنی دەرکردووە، هیچ بەربەستێک لەبەردەم خەرجکردنی بودجەی ۲۰۱۹ی عیراق نییە”.
سەرۆکی کاتی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گووتیشی:” لە هەفتەی داهاتووەوە حکومەتی عیراق بەپێی یاسای بودجەی ۲۰۱۹، مووچەی فەرمانبەران و بودجەش خەرج دەکات و لەدوای ئەو وادەیەش بەپێی ئەو یاسایە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت”.
بەپێی یاساکە، پشکی هەرێمی کوردستان ۱۰ تریلیۆن و ۸٤٤ ملیار دینارە، کە مانگانە ٤۵٤ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و ٦۸ ملیاریش بۆ پێشمەرگە تەرخانکراوە، ئه‌مه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌نارده‌كردنی ۲۵۰ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم و راده‌ستكردنی به كۆمپانیای سۆمۆ.