یەكێتی ئەگەر هەموو خواستەكانمان لە نێو حكوومەت جێبەجێ نەكەن دۆخی كوردستان تێكدەدەین

 

دوای ئەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەلڵبژاردنی 30 ئەیلول ی 2018 تەنها توانی كەمتر لە نیوەی كورسیەكانی پارتی لە پەرلەمان ببات, ئەگەر چی یەكێتی ئەنجامەكەی قبولكردووە, بەڵام بۆ پێكهێنانی حكوومەت, یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە هەڕەشەی تێكدانی دۆخی كوردستان، هەوڵی بەدیهێنانی مەبەستەكانی دەدات و لە مانگێكدا چەندان جار هەڕەشەكەی دووبارە دەكاتەوە.
ئارێز عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) لە نامەیەكی هەڕەشە ئامێز دەلێت:” ئەگەر پارتی بە داواكارییەكانیان ڕازی نەبێت كە ئەو بە ”هاتنە مەیدان“ وەسفی كردووە، ئەوا ”بارودۆخەكە بە ئاقارێكدا دەڕوات كە كەس هیوای بۆ ناخوازێت“.
ئەگەرچی پێشتر فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا ڕای گەیاندبوو كە هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یەكێتی دۆسیەكانی بەغدا، كەركووك و پێكهێنانی حكوومەتی كردووەتە یەك پاكێج. بەڵام ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ٢ی ٢٠١٩، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی خاڵێكی دیكەشی زیاد كرد كە خۆی لە وابەستەكردنی كۆبوونەوەی ١٨ی شوباتی پەرلەمان بە واژۆكردنی ڕێككەوتنی سیاسیی نێوان پارتی و یەكێتی دەبینێتەوە.
لە بەرامبەردا پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی پارتی ڕایانگەیاند،،م كە چیتر خەڵك دواخستنی پێكهێنانی حكوومەت قەبوڵ ناكەن، بۆیە ڕۆژی ١٨ی شوبات كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت، ئەگەر یەكێتی بەشداریشی تێدا نەكات.

Back to top button