مەسرور بارزانی بە فەرمی بەشداری كۆنگرەی ئاسایشی میونخ دەكات

 

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی كۆنگرەی سالانەی میسونشن بۆ ئاسایشی جیهان, بە مەبەستی بەشداری كردنی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی، بە سەرۆكایەتی شاندێكی فەرمی گەیشتە ئەڵمانیا.

راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە فەرمی وەكو میوانێكی سەرەكی داوەتی كۆنگرە ئاسایشیە جیهانیەكە كراوە و بە سەرۆكایەتی شاندێك كە لە سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دلشاد بارزانی نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەڵمانیا بەشداری كردووە.

بڕیارە كۆنگرەكە سبەی هەینی دەست بە كارەكانی بكات,چاوەڕوان دەكرێت لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا، مەسرور بارزانی چەندین دیدار و چالاكی لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی و ئەمنی و پەرلەمانتارانی وڵاتانی بەشدار ئەنجام بدات.

Back to top button