گەنجێكی سوریا لە رۆژی ڤالانتاین بۆمبێكی خستە ماڵی خۆشەویستە كۆنەكەی

 

ئەمڕۆ لە جیهان لە رۆژی خۆشەویستی “ڤالانتاین” بە پێشكەش كردنی گوڵ و پاتەكردنی پەیمانی وەفا و خۆشەویستی بۆ یەكتری بەرز راگیرا بەڵام لە حالًەتێكی سەیر و دەگمەندا گەنجێكی شاری حەمسی سووریا بۆمبێكی هەڵدایە‌ ماڵی خۆشەویستەكەی پێشووی و لە نزیك ماڵەكە تەقییەوە.

چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە تۆڕی تویتەر هەواڵێكیان بڵاوكردەوە و تێیدا باسی ئەوە دەكەن، كە “بەبۆنەی 14ی فێبرایەر كە رۆژی خۆشەویستییە، ئەمڕۆ گەنجێكی سووری بۆمبێكی هەڵداوەتە ماڵی كۆنە خۆشەوەیستەكەی لە گەڕەكی زەهرای شاری حەمس و لە نزیك ماڵەكەی تەقیوەتەوە”، بەبێ ئەوەی هیچ وردەكاریێك لەبارەی زیانەكانی تەقینەوەی ئەو بۆمبە ئاشكرا بكرێت.

ئەمڕۆ رۆژی خۆشەویستییە و بە ڤالانتاین ناسراوە، ساڵانە لەو رۆژەدا كە هاوكاتە لەگەڵ 14ی فێبرایەری هەموو ساڵێك، لە سەرانسەری جیهان دیاری خۆشەویستی لەنێوان مرۆڤەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن و بەو شێوەیە گوزارشت لە خۆشەویستی خۆیان بۆ بەرامبەرەكەیان دەكەن و وەفا و پەیمان بۆ یەكتر نوێ دەكەنەوە، گرنگترین دیاری ئەو رۆژەش كە لە نێوان خۆشەویستەكان دەبەخشرێتەوە، بریتییە لە گوڵ، لە هەمووشیان زیاتر رەنگی سوورە، بەڵام پێ دەچێت، دوای ئەو رووداوەی شاری حەمس، بۆ لەمەودوا بۆمب شوێنی گوڵ بگرێتەوە.

سەرچاوە: RT

Back to top button