پارتی: بەعێراقی كردنەوەی شارەكانی كوردستان دەچێتە خانەی خیانەت و خۆفرۆشییەوە

خواكوڕك
 
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌(12-11-2016) فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا، فراكسیۆنی پارتی دەلێت،بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی یاسا، لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە، داوایەك لە بەغدا كراوە، ئەگەر ڕێككەوتنی ئەمدواییەی نێوان هەولێر و بەغدا سەری نەگرت، ئەوا بەغدا ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكاندا بكات، ئەمەیش بە هەموو پێوەرێك ڕاوەستانەوەیە لە دژی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان و دژی ئەو هەموو شەهید و قوربانییانەیە، كە گەلەكەمان لەو پێناوەدا بەخشیونی.هەروەها دژی سەرجەم ئەو مافە دەستووریانەن، كە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە، گەلی كوردستان بە دەستی هێناون، بۆیە ئێمە بە هەموو لایەك و بە تایبەتی ئەو لایەنانەی كە ئەو داوایەیان ئاراستەی بەغدا كردووە ڕایدەگەیەنین، یاری كردن بە چارەنووسی خەڵكی كوردستان و دژایەتی كردنی خەباتی گەلی كوردستان و بێبەها سەیركردنی خوێنی شەهیدان و ئەنفال و قوربانییەكانمان، دەچێتەخانەی دژایەتی كردنی ڕاستەوخۆی تەواوی خەڵكی كوردستان و مێژووە خوێناوییەكەیەوە، هەروەها دەچێتە خانەی خیانەت و خۆفرۆشییەوە و بۆ كەس ناچێتە سەر. 
 
دەقی راگەیاندراوەكە ..
 
 
ڕاگەیاندراوێك لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستانەوە
هاونیشتیمانیانی كوردستان 
خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان لە پێناو دەستەبەركردنی مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستاندا، مێژوویەكی دوور و درێژی هەیە و لەو پێناوەیشدا قوربانی زۆرمان بەخشیون، ئێستایش بە هۆی ئەو گۆڕانكارییە سیاسی و سەربازییانەی لە ناوچەكەدا درووست بوون، گەلی كوردستان لە سایەی سەركردایەتی سەرۆك بارزانی وخەبات وتێکۆشانی خەڵک وپێشمەرگەی کوردستان ، خەریكە لە كەناری ئارامی تەواوەتی نزیك دەبێتەوە و پرسی سەربەخۆی كوردستان بووە بە ڕۆژەڤ، ئەمەیش مەترسی بۆ سەر ویست و بەرژەوەندی نەیارانی كورد و دۆزە ڕەواكەی، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەدا درووست كردووە، هەموویانی لە سەنگەرێكدا كۆكردوونەتەوە، كە سەنگەری دژایەتیكردنی سەربەخۆی كوردستان و دژایەتی كردنی ئەو مێژووە دوور و درێژەی خەباتی گەلی كوردستان و ئەو هەموو قوربانییانەیە، كە لەو پێناوەدا بەخشیونی.لێرەوە بە خەڵكی كوردستانی ڕادەگەیەنین، ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، درك بە بارگرانی ژیانی خەڵك دەكەین و لەسەرەتای درووستبوونی قەیرانی داراییەوە تا ئێستایش، لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و دامودەزگە پەیوەندیدارەكان، بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە، بە بەردەوامی لە پرس و ڕاوێژداین، لە هەمانكاتیشدا درك بەو مەترسییانە دەكەین، كە لە پەنای داوای ڕەوای خەڵكەوە، خەریكی جێبەجێكردنی ئەجێندای مەترسیداری خۆیان و نەیارانی سەربەخۆیی كوردستانن، لە ڕێگەی یاریكردن بە عاتیفەی خەڵكەوە، خەریكی شاردنەوە و جێبەجێكردنی ئەو ویستە مەترسیدارەن.بۆیە سەرنجی هەموو لایەك، بۆ سەر چەند ڕاستییەك ڕادەكێشین، هەرێمی كوردستان لە كاتی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە، بە بەردەوام هەوڵی چارەسەركردنی داوە، بۆ ئەو مەبەستەیش چەندجارێك شاندی باڵای هەرێم، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی فیدراڵی كردووە، كە ئەمەیش دەربڕینی نیازپاكییە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە هەن، تا كۆتایی بەو بارگرانییە بهێنرێت كە بەهۆی بڕینی بودجەوە لەلایەن بەغداوە، پەڕیوەتەوە ناو ژیانی خەڵكی كوردستان، بەڵام بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی یاسا، لە ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە، داوایەك لە بەغدا كراوە، ئەگەر ڕێككەوتنی ئەمدواییەی نێوان هەولێر و بەغدا سەری نەگرت، ئەوا بەغدا ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاكاندا بكات، ئەمەیش بە هەموو پێوەرێك ڕاوەستانەوەیە لە دژی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان و دژی ئەو هەموو شەهید و قوربانییانەیە، كە گەلەكەمان لەو پێناوەدا بەخشیونی.هەروەها دژی سەرجەم ئەو مافە دەستووریانەن، كە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە، گەلی كوردستان بە دەستی هێناون، بۆیە ئێمە بە هەموو لایەك و بە تایبەتی ئەو لایەنانەی كە ئەو داوایەیان ئاراستەی بەغدا كردووە ڕایدەگەیەنین، یاری كردن بە چارەنووسی خەڵكی كوردستان و دژایەتی كردنی خەباتی گەلی كوردستان و بێبەها سەیركردنی خوێنی شەهیدان و ئەنفال و قوربانییەكانمان، دەچێتەخانەی دژایەتی كردنی ڕاستەوخۆی تەواوی خەڵكی كوردستان و مێژووە خوێناوییەكەیەوە، هەروەها دەچێتە خانەی خیانەت و خۆفرۆشییەوە و بۆ كەس ناچێتە سەر. 
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان 
لە پەرلەمانی كوردستان
٢٠١٦/١١/١٢
Back to top button