بەختیار تالەبانی: پارتی حسابی تورێكی قوڕاوی بۆ قادر عەزیز ناكات با هەر قسە بكات

 

دوای ئەوەی لەسەربەندی گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی بە مەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان قادر عەزیز لە دیدارێكی میدیایی چەند تۆمەتێكی نا بەر پرسانەی ئاراستەی پارتی كرد, چاودێرێكی سیاسیش دەڵێت:”پارتی ”حیسابی توورێكی قوڕاوی“ بۆ قادر عەزیز ناكات.
پاڵپشت بە دواهەمین پەیامی یەكێتیدا كە جارێكی دیكە لە ڕێگەی قادر عەزیزەوە ئاراستە كراوە، میدیای فەرمیی یەكێتی ئەوەی بڵاو كردووەتەوە كە گوایە بەبێ شەراكەتی ڕاستەقینە، حزبەكەیان بەشداری لە پێكهێنانی حكوومەت ناكات و كۆبوونەوەكەی ١٨ی شوباتیش وابەستەیە بە واژۆكردنی ڕێككەوتنی سیاسیی نێوان یەكێتی و پارتییەوە.
قادر عەزیز لە لێدوانەكەیدا هیچ ئاماژەیەكی بەو ئاستەنگە زۆرانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەردەم پێكهێنانی حكوومەت نەكردووە، بەڵكوو باسی لەوە كردووە كە ئەگەر پارتی بەبێ بەشداریی یەكێتی حكوومەت پێكبهێنێت، ”سەپاندنی دوو ئیدارەییە“.
لەبەرامبەردا بەختیار تاڵەبانی، چاودێری سیاسی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) كورتە نووسینێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا باسی لە چاوپێكەوتنێكی قادر عەزیز كردووە كە لەوێشدا پەیامی ناردووە و پێشكەشكاری بەرنامەكە پرسیاری ئەوەی كردووە كە ئاخۆ ئەو قسانەی قادر عەزیز نابنە هۆی دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان؟ وەك وەڵام بۆ پرسیاری پێشكەشكارەكە، تاڵەبانی نووسیویەتی: ”كاكی پێشكەشكار خاترجەم بە پارتی حیسابی توورێكی قوڕاوی بۆ قسەی قادر عەزیز ناكات“.

Back to top button