نیویۆرك تایمز: ئەمریكا لە رێگای پڕۆژەیەك لە هەوڵی وێرانكردنی پڕۆژە سەربازی و ئابووریەكانی ئێرانە

 

لەگەڵ ئەوەی ئەمریكا سزاكانی بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە, ئێستا ئابلوقەی ئابووری خستۆتە سەر ئێران, رۆژنامەیەكی ئەمریكی, پرۆژەیەكی نھێنیی ئەمریكا لە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرنامەی چەكە ناوكی و مووشەكە ئاسمانییەكانی، ئاشكرا دەبێت.

بەپێی ھەواڵێكی رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكی، ئەو پرۆژەیەی ئەمریكا لە سەردەمی سەرۆكایەتیی جۆرج دەبلیو بوشـەوە كاری لەسەر دەكرێت و تا ئێستا بە فەرمی ئاشكرا نەكراوە.

ھەروەك رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەكانییەوە بڵاوی كردووەتەوە، پرۆژە نھێنییەكەی ئەمریكا ”ئاڵۆز و زیرەكە“ و خۆی لە وێرانكردن و تێكدانی پرۆژە سەربازیی و ئابوورییەكانی ئێران دەبینێتەوە.

پرۆژەكە لەڕێی خستنە ناوی كەلوپەل و ماددەی خراپ و تێكچوو بۆ ناو كەلوپەلە سەربازییەكانی ئێرانەوە جێبەجێ دەكرێ و دەنگۆی ئەوەش بڵاو بووەتەوە، كە ئەو دوو مووشەكەی بەم دواییانە ئێران لە ئاراستەكردنی بۆ بۆشایی ئاسمان شكستی ھێنا، بەھۆی ئەو پرۆژە نھێنییەی ئەمریكاوە بووە.

Back to top button