زیانه‌کانی زۆر خواردنی خوێ

خوێ، یەکێکی دیکەیە لەو پێکهاتانەی کە بە ژەهری سپی ناسراوە و زیادەڕەویکردن لە خواردنی مەترسی بۆ تەندروستی دروستدەکات، هەربۆیە پێویستە لەکاتی بەکارهێنانی زۆر وریابین و خواردنەکانی پێ سوێر نەکەین، لەمبارەیەوە پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، هاوکات ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک د.کامەران رەسول ژاژڵەیی باس هۆکارەکانی دەخاتەروو، هاوکات هەندێک رێنمایی دەدات.

زیانەکانی زۆر خواردنی سوێری یان خوێ:

1-به‌رزی فشاری خوێن
2-سستی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

3- جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ.
4-سستی گورچیلەکان و دروستبوونی بەرد.

5-شێرپەنجەی گەدە.
6-پوکانەوەی ئێسک و نەرمکردنەوە.

7- زۆر بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی.
8-نه‌خۆشی شه‌کره‌

9-کۆبوونه‌وه‌ی شله‌مه‌نی له‌ ناو له‌ش، هەڵئاوسانی ده‌ست و پێ.

پێویستە مرۆڤێکی ئاسایی رۆژانە لە دوو گرام و نیو زیاتر خوێ بچێتە لەشیەوە، کە دەکاتە یەک کەوچکی چا، بەڵام ئەو کەسانەی ناساغن لە یەک گرام و نیو زیاتر نابێت بخۆن.

هەندێک جۆر خۆراک هەیە، بڕێکی زۆر خوێی تێدایە، وەک خواردنی ناو قوتو ، ترشیات ، دۆشاوی ته‌ماته‌ ، په‌نیر .

Back to top button