ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئهمڕۆ کۆبوونەوهی پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
دوێنێ پێنجشەممە 14ی شوباتی 2019، ئومێد خۆشناو لە فراکسیۆنی پارتی، پرێس کۆنفرانسێکی ئەنجام دا و تێیدا ڕای گەیاند کە کۆبوونەوەی 18ی شوباتی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا دەکرێت و هیوای خواست، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی پاڵپشتی لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بکەن.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 18/2/2019، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێ.