لە گۆڕینی سیستەمی حوکم ڕانیەوە ، بۆ گەڕانەوە بۆ جاشایەتی !!
بهمن کاك عبداللە
ئەوەی بەوردی لەماوەی ئەم ساڵەی کەگۆڕان لە حکومەت دور خراوەتەوە ، ورد بێتەوە ، باش دەزانیت هەمیشە گۆڕان و باڵێکی عێراق چی ناو یەکیتی خەریکی تیکدانی یەکڕیزی کوردن و لەژیر ناوی قەیرانی دارایی خەریکی شکست هینانن بەحکومەتی هەریم و لەدەست دانی دەرفەتەکانن لەدەستی کورد ، بەفیتی مالکی و ئیران .
نەوشیروان مستەفا دوای دووجار هەوڵدان بۆ کودەتا لە کوردستان فەشەلی هێناو لەساحەی سیاسی کوردستان تەریک کەوت ، جاریك لە ۱۷ی شوباتی ۲٠۱۱ و جارێکی تر لە ۲۳ ی حوزەیرانی ۲٠۱٥ ، ئیتر دەستی دایە ئاژاوە نانەوە ، بەهیرش کردنەسەر بارەگاکانی پارتی لە زۆنی سەوز و نیلی و پاشان لەکارخستنی دامو دەزگاو قوتابخانەکانی ئەو سنورە و دواتر ، بەڕێککەوتنی لەگەڵ یەکیتی داهاتی ناوخۆی سلیمانی بەشکرد و نەیهێشت بگەڕێتەوە ، هەولێر و ، دواتریش وەفدێکیان ناردە لای مالکی و عبادی و ڕایان گەیاند ئەوان دژی ڕیفراندۆمن و لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقن ، هەر بۆ هەمان مەبەست مالکیان دەعوەتی سلیمانی کردو پەیمانیان پێ دا نەهێڵن ڕیفراندۆم بکریت ، و پشتیوانی مالکی دەکەن بۆ گەرانەوە بۆسەرتەختی سەرۆک وەزیران ، بەمەرجیک مالکی بوجەی سلیمانی بنیریت و نەوتی کەرکوکیش ڕۆژانە ۳٠ هەزار بەرمیلی بۆ مەسفاکەی نەوشیروان بیت لە دوکان و ٤٠ هەزاریشی بۆ هیرۆخان بیت بەتەنکەر .
دوای شکستیان لەو هەوڵانەو گەڕانەوەی نەوتی کەرکوک ئیستا گۆڕان و یەکیتی و کۆمەڵ دەیانەوی لە پرۆژە یاسایی بوجەی عیراق دا ، ئەوە بکەن بەیاسا کە بغداد ڕاستەوخۆ لە گەڵ پاریزگاکانی هەریم مامەڵە بکات و شتیک نەمێنێ بەناوی حکومەتی هەریمی کوردستان و ئەزمونی هەریمی کوردستان شکست پێ بێنن ، کەویستی ئیرانە و نەوشیروان و علی باپیر و باڵی قورخکاری یەکیتی جێ بەجیی دەکەن ، بۆ راستی ئەم قسەیەش ئەمڕۆ ئارامی شیخ محمد ی جێگری سەروکی پەرلەمانی عیراق ، بەسوکایەتیەوە ووتی ( ئەوشتەی پیی دەوتریت هەریمی کوردستان ) .
خۆپیشان دانی ئەمڕۆی سلیمانی و چوونیان بۆ بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق و ووتنەوەی هوتافی ( عبادی عبادی ) و بردنی یاداشتەکەیان لەلایەن ئارامەوە بۆ بغداد ، پیلانی ئیران و نەوشیروان و علی باپیر و باڵی قورخکاری یەکیتیە بۆ شکست هێنان بەئەزموونی هەرێمی کوردستان و دوپاتکردنەوەی جاشایەتی کەنەوشیروان کاتی خۆی قوتابی قوتابخانەی جاشەکانی شەستەکان بوە ، ئەگینا هەموو خەلکی کوردستان و شاری سلیمانی بەتایبەتی باش دەزانن ، کە ساڵێک نابیت هەڤاڵی پاریزگاری دەرکراوی سلیمانی و پەرلەمانتارەکانی یەکیتی و گۆڕان دەیانووت داهاتی سلیمانی بەشی موچەخۆرانی سلیمانی و خزمەتگوزاری دەکات ، ئەی وا بۆ ساڵێك زیاترە ئەوداهاتە نادریتە هەولیر و نەوشیروان و هیرۆخان بەشی دەکەن ئەی بۆ نایدەنە موچەی ماموستایانی سلێمانی ، بۆئەوەی زیاتر لەوە شکۆیان نەشکێ و هاوار بۆ عبادی نەکەن .
نەوشیروان موستەفا لەمێژووی سیاسی خۆی دا هەرگیز نەیتوانیوە خۆی لە گرێ دەرونیەکانی ڕزگار بکات ، نەک بەرامبەر پارتی بەلکو بەرامبەر نزیکترین دۆست و هاوڕێ و هاو خەباتەکانیشی ، هەربۆیە لەژێر درۆی گۆڕانکاری و گۆڕینی سیستەمی حوکم ڕانی دووجار هەوڵی کودەتای دا بەسەر پارتی داو توشی شکستی کەمەر شکێن بوو ، ئیستا گۆڕینی سیستەمی حوکم ڕانی کردوە بەگۆڕینی کوردایەتی بەجاشایەتی و گەڕانەوە بۆ باوەشی مالکی .
بۆیە دەبیت خەلکی زۆنی سەوز و نیلی و موچەخۆرانی ئەوزۆنە بزانن ، هیچ حەقێکیان لەسەر پارتی و ماڵی بارزانی نیە ، دەنگی زۆرینەی هەرە زۆریان بۆ یەکیتی و گۆڕان بوەو داهاتی سنورەکەیان ، لەداهاتی خاڵە سنوریەکان و داهاتی ناوخۆ و داهاتی بەشە نەوتیشیان لای یەکیتی و گۆڕانە و بچن داوای حەقی خۆتان لەوان بکەن گەر دوای ئەوانیش دەکەون بۆ ئەوجاشایەتیەی دەستیان داوەتێ پیرۆزتان بێت .