نیشانەکانی پێشوەختەی جەڵتەی مێشک

 

جەڵتەی مێشک لەم ساڵانەی دوایدا بووەتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ مردن، بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکان یان خوێنبەربوونی مێشکەوە روودەدات، هەندێکجاریش بەرزی پەستانی خوێن یان رێژەی کۆلیسترۆلی لەش یان جگەرەکێشان و نەخۆشیەکانی دڵ دەبنە هۆکار.

جەڵتەی مێشک زۆرکات ناتوانرێت رزگاربکرێت، بەتایبەت لەناو گەنجاندا، هەربۆیە گرنگە هەمیشە ئاگامان لە تەندروستی جەستە بێت و سەردانی پزیشک بکەین، کاتێک هەست بە نیشانەیەکی ناتەندروستی جەستە دەکەین.

نیشانە پێشوەختەکانی جەڵتەی مێشک:

1-تەنگەنەفەسی
2-دابەزینی ئاستی بینین

3-زۆر ئارەقکردنەوە
4-گێژبوون و دڵتێکەڵهاتن

5-بوونی ئازار لە شانەکان و بەشی خوارەوەی پشت.

6-ناچالاکی کرداری هەرس.
7-بوونی ئازارێکی زۆر لەسەر سنگ.

8-هەستکردن بە سڕبوونی پێیەکانت، یان رانت یان رووخسارت.
9-کۆکینی بەردەوام، یاخود نەمانی سەرنج واتە تەرکیز.

10-سەرئێشە و نەمانی توانای گفتوگۆکرد.
11-هەندێکجار دابەزینی کێش.

 

Back to top button