کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیانی هه‌رێم ئاگادار دەکاتەوە .. .. سبەی شەممە…

ئەمڕۆ ھەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و سلێمانی ئەگەری بەفربارین ھەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دھۆکیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و سلێمانی ئەگەری بەفربارین ھەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دھۆکیش ئەگەری بەفربارین ھەیە، لە دوای نیوەڕۆش کاریگەریی بەفر و بارانەکە کەم دەبێتەوە.

 

Back to top button