مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆدەبنەوە
مه‌سرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆده‌بێته‌وه.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنگرەی ئاسایشی میونشن، بڕیاره ئه‌مڕۆ لە یەكەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا، مه‌سرور بارزانی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆببێته‌وه.
له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی مه‌سرور بارزانی، بڕیاره دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی حكومه‌تی عێراق كۆببێته‌وه.
هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كریستیان دیموكراتی ئه‌ڵمانی (سی دی ی‌و) كه پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵی راوێژكاری ئه‌ڵمانییه کۆدەبێتەوە.
مه‌سرور بارزانی كه به داوه‌تی فه‌رمی به‌شداریی له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات، سه‌رۆكایه‌تی شاندێك ده‌كات كه ئه‌ندامانی شانده‌كه پێكهاتووه له سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا.
لە ساڵی 1963ەوە، ساڵانە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتری جیهانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە جیهانییەکان بەڕێوەدەچێت و دەرفەتێکیشە بۆ کەسانی بەرپرس لەو بوارە، تاکو بیروڕاکانیان ئاڵۆگۆڕ بکەن و پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن، ئەمساڵ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە رۆژانی 15 بۆ 17 بەڕێوه‌ده‌چێت و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەشێک دەبێت لە پرسە گرنگەکان.