مه‌حموود محه‌ممه‌د : ڕێكه‌وتووین له‌سه‌ر پێكهینانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرسی كه‌ركوك
ئه‌مڕۆ ھەینی ۱۵ی۲ی۲۰۱۹ کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەستی پێ کرد‌و دوای كۆتایهاتنی كۆبونه‌وه‌كه له پرێس كۆنفرانسێكدا گوته‌بێژی هه‌ردوو حیزب ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى حزبه‌كانیان خسته ڕوو .
ده‌ستپێكی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه مه‌حموود محه‌ممه‌د، گوته‌بێژى پارتى رايگه‌ياند:” هەردوو حزب بە حکوومی مێژوو و خەبات، هەست بە بەرپرسیارەتی دەکەن و له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندان”.
گوته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان ،گوتيشى: “تەواوی کێشەکانمان کە پەیوەندن بە پێکهێنانی حکومه‌ت، سەرۆکایەتی هەرێم و کەرکووک چارەسەر کراوە”.
مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژى پارتى ده‌شلێت : “ئەم رەشنووسەی کە ئامادەکراوە سبەی لە لایەن یەکێتی و پارتييه‌وه دانووستانى لەسەر دەکرێت و دواتر ئەگەر پەسەند کرا، لە مەراسیمێکدا واژوو دەکرێت”.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێکهاتبوو لە (فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، رۆژ نوری شاوەیس، جەعفەر ئیمینکی، عارف تەیفور و مه‌حمود محه‌ممه‌د.) شاندی یەکێتی نیشتیمانی كوردستانیش پێکهاتبووە لە (بافڵ تاڵەبانی، حاكم قادر، سەعدی پیرە، عومەر فەتاح، ڕزگار عەلی، عیماد ئەحمەد ، ئەرسەلان باییزو شۆڕش ئیسماعیل ).