خـواكـوڕك داواكارییه‌كی نهێنی بافڵ تاڵه‌بانی له عه‌لی باپیر ئاشكرا ده‌كات
دوێنێ پێنجشه‌ممه ۱٤ـی شوباتی ۲۰۱۹ یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری سلێمانی كۆبونه‌وه ، بافڵ تاڵه‌بانی داوا له ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات ده‌نگ بده‌ن بهبێگهرد تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له نێو كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به پێگه‌ی ” خـواكـوڕكـ” ـی ڕاگه‌یاند:” بافڵ تاڵه‌بانی داوای له عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردووه كه ده‌نگی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان مسۆگه‌ر بكرێت بۆ بیگه‌رد تاڵه‌بانی كاندیدی ماڵباتی تاڵه‌بانی “.
به پێی زانیارییه‌كان، بافڵ تاڵه‌بانی به عه‌لی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی گوتووه ” له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا یه‌كێتی نه‌یتوانی له نیوان ( بیگه‌رد تاڵه‌بانی و ڕێواس فایه‌ق ) خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه ، لەكاتی بوونی دوو كاندید بۆ سەرۆكی پەرلەمان فراكسیۆنی كۆمەڵ دەنگ بە بێگەرد تاڵەبانی بدات.
تا ئێستا كاندیدی به‌هێز بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێواس فایه‌قه ، خواستی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه پێش هاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی ۱۸ـی شوبات بێگه‌رد تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكاته‌وه .