حه‌سه‌ن ڕۆحــانـی : دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات پێویسته مافی كورد پارێزراو بێت
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له سوچی رایگه‌یاند:” دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بن ، پێویسته ته‌واوی خاكی سووریا له‌لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شق كۆنترۆڵ بكرێته‌وه”.
سه‌رۆك كۆماری ئێران ،سه‌باره‌ت به نیگه‌رانی توركيا و ره‌وشى ئێستاى باكوورى سووريا، گووتى: هه‌ڵبەت دەبێ نیگەرانییەکانی تورکیاش لەبەرچاو بگیرێن و ئێمە لە نیگەرانییەکانیان تێدەگەین، بەڵام پێمان وایە هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا و جێگیر بوونی هێزەکانی حکوومەت لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان باشترین رێگایە بۆ رەواندنەوەی ئەم نیگەرانییانە.
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتیشی :” له ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ ناوچه‌كانى باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات، پێويسته مافى كورد له ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگيرێت، پێویستە دەسەڵاتی حکوومەتی سووریا لە ناوچەکانی باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فوراتیش وەک ناوچەکانی دیکەی سووریا سەقامگیر بکرێ. ئەمە دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی مافەکانی هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە و یەک لەوانیش کوردەکان بێت، کە ساڵانێكى درێژ لەو ناوچەیە ژیاون و بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی سووریا‌ن.