مامۆستا گەرمیانیەکە جوانترین دیمەنی گۆڕان

ئاسۆ حاجی
ئەوڕۆ کە وێنەی مامۆستا گەرمیانیەکەم بە چەکەوە دیت بۆ هەموو ئەو دروشمانە گەڕامەوە کە لە چەند ساڵی ڕابردوو ئۆپۆزسیۆنی لە ڕێگایانەوە بەڵێنی ژیانێکی باشتری بە خەڵک دەدا، ژیانێک کە وەک دەیانگووت ئەو کەسانەی پارتی و یەکێتی روحیان داگیرکردوون بۆ بەها مرۆڤایەتیەکان بیانگێڕینەوە، بەڵام. ئەو وێنەیە و هەڕەشەیە تەواو پێچەوانەی ئەوەی نیشاندا تەنانەت نەوەی دوای شەڕی ناوخۆش لەلایەنی بزووتنەوەی گۆڕان کراون ڕۆبۆتێکی داشۆراو لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و لایەنی کەم بەرپرسیارێتی بەرامبەر هاونشتیمانیانی کە دەستی نەچێتە خوێنیان و وەک خۆی دەڵێ”هەناسەیان لئ نەبڕێ”.
ڕەنگە وەڵامی گۆڕانخوازان بزانم لە بەرامبەر ئەو قسانە و وای بۆ دەچم بڵێن ئەو دڕندەیی و توڕەییە بەرهەمی ئەو دەسەڵات و حزبانەیە کە بیست و پێنج ساڵە دۆخێکی نا تەندروستیان دروست کردوە،مەجبورم لەگەڵ ئەو وەڵامانە هاوڕا بم بەڵام خۆ دەبی ئەوەش بگوترێ کەواتە گۆڕان وەک بزاڤێکی سیاسی کە بانگەشەی گۆڕان و چاکسازی دەکرد لە هێنانەدی ئامانجەکەی فەشەلی هێنا  و تەنانەت نەیتوانی ئەندامانی خۆی بکاتە کەسانێکی هێمن و بێ ترس بۆ سەر کۆمەڵگە.
گۆڕان داوی نزیکەی بیست ساڵ لە کۆتایی هاتنی شەڕی براکوژی لە دوو ساڵی ڕابردوودا زۆرترین دیمەنەکانی شەڕی ناوخۆی وەبیر خەڵک هێنایەوە لە هێرشکردنە سەر بارەگای حزب و سوتاندن و دوا دیمەنیش کە هیوادارم لای گۆڕانخوازان. جوانترین دیمەنی ساڵ نەبێ دیمەنی ئەو مامۆستا گەرمیانیەیە کە لایەنی کەم دەرس بە دوو سەد قوتابی دەڵێ کە دڵنیام دایک و باوکەکانیان دڵیان لە ناو دەستیانە تا ساڵ بە سەلامەتی تەواو دەبێ.
ئێستا دەکرئ لە جیاتی ئەو مامۆستا گەنجە هەڵچووە گلەیی لە بزووتنەوەی گۆڕان بکەین کە غەدر لەو کەسانە دەکات و بۆ ئامانجی سیاسی خۆیانی بەکار بێنێ و هەوڵنەدا هێمنیان بکاتەوە چوونکە ئەو کەسانە هەر هەڵەیەک بکەن باجەکەی بۆ هەمووان. قوڕس دەبێ، ناکرێ گلەیش لە حکومەت نەکرێ کە ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە نەکات و ئەگەر ئەویش بایکۆت بشکێنێ دەبێ حکومەت بایکۆتیان بکات و جارێکی دیکە منداڵی خەڵکیان. نەخاتەوە ژێر دەست.
Back to top button